بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش چەند جار هاویشتنی هاوەن بۆ ریحانلی لەلایەن ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە لە باکووری سووریا و کوژرانی ١ هاووڵاتیی مەدەنی و بریندار بوونی ٣٧ کەسی دیکە، ئەمجارەیان هەواڵەکان باس لە هاوێژرانی هاوەن بۆ شاری سنووریی کیلیس دەکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان هاوەنەکە لە ماڵێکی سەر جادەی ئەحمەد ڕاسیم لە شاری سەر سنووری کیلیسی تورکیا دراوە.
تا ئێستا باسێک لە وردەکاریی هێرشەکە و زیان و خەسارەکانی نەکراوە.
شیاوی ئاماژەیە بەرەبەیانی ئەوڕۆش کیلیس کرابوویە ئامانجی هاوەنەکانی باکووری سووریا.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment