بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا لە هەواڵێکی خۆیدا باس لەوە دەکات لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە کانتۆنی عەفرین، هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا ٤ گوندی ناوچەی ڕاجۆ لە کانتۆنی عەفرینیان لە دەستی یەپەگە دەرهێناوە و کۆنترۆڵیان کردوون.
بە گوێرەی دواهەمیین زانیارییەکان سەرەتا گوندەکانی ئازمان و شێتکال و پاشان دوو گوندی ئادامانلی و بالینلی کەوتوونەتە دەستی سوپای ئازادی سووریا و هێزە چەکدارەکانی تورکیا.
لە هەواڵەکانی سوپای ئازادی سووریادا باس لەوە کراوە دوو هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە گوندی ئادامانلی بە دیل گیراون.
ئەرکانی فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی تورکیاش ئیدیعای ئەوە دەکات هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە دوا ئۆپەراسیۆنی خۆیدا بە ٣٢ فڕۆکەی شەڕکەر ٤٥ ئامانج لە بنکە و بارەگای یەپەگە لە کانتۆنی عەفرینیان بوردومان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment