٤ سەربازی تورک و ١٠ میلیشیای سوپای ئازادی سووریا کوژراون

بەشی تورکیا- ناوەندی فەرماندەییی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕای‌گەیاند: ٤ سەربازی تورک و ١٠ میلیشیای سوپای ئازادی سووریا لە پێکدادانەکانی کانتۆنی عەفرین کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی فەرماندەییی هێزەکانی کوردی سووریا ناسراو بە یەپەگە لە بەیاننامەیێکدا ئیدیعا دەکات: لە پێکدادانەکانی کانتۆنی عەفریندا ٤ سەربازی تورکیا و ١٠ میلیشیای سوپای ئازادی سووریا کوژراون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ٧٢ فڕۆکەی سوپای تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین. سەرەڕای بنکە و بارەگای هێزەکانی یەپەگە، کەمپی پەنابەران، بنکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی هاووڵاتیانیش بوونەتە ئامانج و بوردومان کراون. لەم هێرشانەدا ٦ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و ١٣ دیکەش بریندار بوونە کە دۆخی سێ کەسیان باش نییە.

ئاماژە بەوەش کراوە: لە هێرشەکاندا ٦ کەس لە هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا کوژراون. هەوڵی داگیرکەران بۆ پێشڕەوی بێئەنجام بووە و ئێمە قارەمانانە بەرخۆدان دەکەین.

یەپەگە ئیدیعای ئەوەش دەکات لە ناوچەی بیلبیلە تانکێک و لە ناوچەی شەرائیش ٢ تانکی سوپای تورکیایان تەقاندۆتەوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هاوار نیوز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10736

Your Comment

You are replying to: .
captcha