زەیتوون سەمبۆلی ئاشتییە بەڵام ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین شکاندنی لقی زەیتوونە

بەشی تورکیا- ئایهان بیلگەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایگەیاند: لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا زەیتوون سەمبۆلی ئاشتییە بەڵام ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین «شکاندنی لقی زەیتوونە» نە «لقی زەیتوون».

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان کادرانەوەی هەمبەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین پیشان دا و وتی: ئەگەر لە ڕاستیدا پرسی عەفرین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا تا ئێستا چ هەوڵێکی بۆ درابوو؟ زیاتر لە 30 ساڵە کێوی قەندیل و بنارەکانی بوردوومان دەکەن ئەو کارە کام پرسی چارەسەر کردووە؟ کوردەکان بنەمای سەرەکی گۆڕان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. توانای ئەویان هەیە ببنە پردی ئاشتی لە ناوچەکەدا، ئەو بوردوومانانە تەنها کێوەکان ناکاتە ئامانج بەڵکوو داهاتووی هاوبەشی میللەتەکان دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: تورکیا لە نزیکەوە چاودێڕیی ڕەوشی کۆبانێی کرد. گواستنەوەی مەزاری شا سولەیمانی لە نزیکەوە دیت. ئەگەر پرسی شاسولەیمان لقی زەیتوون بوو ئۆپەراسیۆنی عەفرین شکاندنی لقی زەیتوونە.

زەیتوون لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا سەمبۆلی ئاشتییە، نێوی زەیتوون لە قورئاندا هاتووە، بەڵام ئەم هێرشەی پێچەوانەی نێوەکانیەتی. سەدامیش بە کەڵک وەرگرتن لە وشەی قورئان لە ژێر ناوی ئەنفال ئۆپەراسیۆنی سەربازییی ئەنجام دا. هەزاران ژن و مناڵی کیمیاباران کرد.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10734

Your Comment

You are replying to: .
captcha