مەترسیی کەم ئاوی لە کوردستان جیدیە

بەشی کوردستان- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری کوردستان ئاماژەی دا بە دابەزینی بارین لە وڵات و پارێزگا و ڕایگەیاند: کەم ئاوی مەترسییێکی زۆر جیدییە و داوا دەکەین بەکار هێنانی ئاو کەم بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر قادری وتی: درێژەی دابەزینی بارین لە پارێزگا دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی ئاستی ڕووبارەکان و سەرچاوە ژێر زەوینییەکان.

ناوبراو زیادی کرد: لە چاو ساڵی پێشووەوە بارینەکانی ئەمساڵی پارێزگا لە سەدا 44 دابەزیوە.

جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری کوردستان وتیشی بە ئاوڕدانەوە لە دابەزینی زۆری بارین لە پارێزگا داوا لە خەڵک و بەرپرسان دەکەین بەستێن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی بەکار هێنانی ئاو فەراهەم بکەن.

قادری جەختیشی کردە سەر گرنگایەتیی بەشی کشتوکاڵ و ڕایگەیاند: نزیک لە سەدا 90ی ئاوی خواردنەوە بۆ کشتوکاڵ بەکار دەبرێت، بۆیە دەبێت ئەو بەشە بەرنامەی بۆ دابڕێژرێت و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگا بخرێتە یەکەمایەتییەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10733

Your Comment

You are replying to: .
captcha