بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هوشیار عەبدوڵا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: عەفرین وەکوو سەمبۆلی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی کورد و عەرەب و هەموو ئەتنیکەکانە کە ئەمڕۆکە کەوتۆتە بەر هێرشی دڕندانەی تورکیاوە، بەو بۆنەوە ئێمە ئەو هێرشەی تورکیا شەرمەزار دەکەین و داوای لێدەکەین لە جێگای شەڕ دەست بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ سووریا بکات.
عەبدوڵا زیادی کرد: ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانەکانی تورکیا هەوڵ بدەن.
سەرچاوە: «الموقف العراقی»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment