کۆردپرێس: لەمبارەیەوە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە باسنیوزی راگەیاندووە: "دۆخهکه خراپ بووه و مهترسیدارە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم پێشهاتەی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانەوە هاتووەتە پێش، کاریگهری لهسهر دیاری کردنی سهرۆک وهزیرانی عێراق دەبێت.
بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکەش بە پێویستی زانی کە لە نێوخۆی پێکهاتەی شیعەی عێراقدا تەوافوق هەبێت، هاوکات بۆچوونی شەقامیش وەربگیرێت، تاوەکوو پرسی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە.
شایانی باسە لە دوو ڕۆژی رابردووەوە، خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئاڵۆزیی زیاتریان تێکەوتووە و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتریش لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕووی داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment