ڕووسیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا هه‌ڵ کردوووه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر عه‌فرین

به‌شی جیهان- ته‌یموور ئه‌خمه‌تۆف خاوه‌نبیرێکی پرسی کورد بڕوای وایه‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ گڵۆپی سه‌وزی ڕووسیا ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌، ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی و وشکانیی ده‌ست‌پێکرد و له‌ قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا هێرشی کرده‌ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین که‌ هێزی چاودێری ڕووسیای تێدایه‌.

ته‌یموور ئه‌خمه‌تۆف سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رانبه‌ر به‌و ڕووداوه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه‌: وێده‌چێت ڕووسیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا هه‌ڵ کردبێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکاته‌ سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام ئه‌وه‌شی ڕوون کردۆته‌وه‌ که‌ نابێت ناسه‌قامگیریی دیکه‌ی ناوچه‌کانی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: من له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ نیم ڕووسیا ڕێگا بدات تورکیا هه‌موو عه‌فرین داگیر بکات. به‌ڵکوو جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10717

Your Comment

You are replying to: .
captcha