به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه، ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی و وشکانیی ده‌ستپێکرد و له قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا هێرشی کرده سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین که هێزی چاودێری ڕووسیای تێدایه.
ته‌یموور ئهخمهتۆف سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رانبه‌ر به‌و ڕووداوه به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه: وێده‌چێت ڕووسیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا هه‌ڵ کردبێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکاته سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام ئه‌وه‌شی ڕوون کردۆته‌وه که نابێت ناسه‌قامگیریی دیکه‌ی ناوچه‌کانی لێ بکه‌وێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: من له سه‌ر ئه‌و بڕوایه نیم ڕووسیا ڕێگا بدات تورکیا هه‌موو عه‌فرین داگیر بکات. به‌ڵکوو جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا له سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment