به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌رپرسی حه‌وزه‌ی بازرگانیی بیانیی ڕێکخراوی پیشه‌، کانگا و بازرگانیی ئازه‌ربایجای ڕۆژئاوا وتی: شاندێکی بازرگانی و بازاڕدۆزیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ ئێزمیری تورکیا به‌ڕێ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن محه‌مه‌دجانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: به‌م زوووانه‌ شاندێکی بازرگانی و بازاڕدۆزیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌زمیری تورکیا به‌ڕێ ده‌کرێت.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌و شانده‌ بازرگانی و بازاڕدۆزییه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 60 که‌س و له‌ 11 تا 15ی ڕێبه‌ندان بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ سه‌ردانی‌ وڵاتی تورکیا ده‌که‌ن.

محه‌مه‌دجانی وتیشی: شاندی بازاڕدۆزی و بازرگانیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ بواری به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی پته‌وبوونی هاوکارییه‌ دوو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌کانیان باس و گفتوگۆ ده‌که‌ن.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شانده‌ ئێرانییه‌که‌ وێڕای دیدار له‌گه‌ڵ هاوتایان و چالاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری و بازرگانیی وڵاتی تورکیا، سه‌ردانی پیشانگای کشتوکاڵ و به‌رهه‌مه‌ خۆراکییه‌کانی ئێزمیر ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10714

Your Comment

You are replying to: .
captcha