بنەمای بەرگریی ئێران دانووستانی لە سەر ناکرێت/ بەتوندی بەرپەرچی دەستدرێژییەکان دەدەینەوە

بەشی ئێران- ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران دەڵێت: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لووتکەی توانای بەرگریدایە و بە توندی بەرپەرچی هەموو چەشنە دەستدرێژییێک دەدەینەوە.

قاسم جاسمی لە دیمانەیێک لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە کارشکێنیی دوژمنانی ئێران کرد و وتی: ئێمە لە سەروبەندی شۆڕشەوە تاوەکوو ئەمڕۆ بەردەوام لە لایەن دوژمنانمانەوە هەڕەشەمان لێکراوە و 8 ساڵ شەڕمان بە سەردا سەپا. بەڵام هەموان بینییان لە ئەنجامدا ئەوان شکستیان هێنا.

ناوبراو گوتیشی: ئێران بۆ بەرگری کردن لە خۆی بەردەوام ئامادەیە و لەو پێناوەشدا توانای خۆی لە بواری مووشەکیدا بەهێز دەکات چوونکە توانایێکی بەرگرییە و بەم شێوازە وەڵامی هەموو دوژمنێک دەداتەوە کە بیهەوێت خەیاڵێکی خاو لەبارەی ئێرانەوە بکاتەوە.

جاسمی درێژەی پێدا ئێران هەرگیز توانای مووشەکیی خۆی دژ بە هیچ وڵاتێک بە کار ناهێنێت چوونکە ئەو هێۆە توانایێکی بەرگریکارانەیە و دژ بەو کەسانە دەبێت کە خەیاڵی دەستدرێژی کردنیان هەبێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: قبووڵی ناکەین کە کەس یان لایەنێک بیهەوێت لە سەر بنەمای بەرگریی ئێمە قسە بکات و ئێمە ڕێگە نادەین دانووستان لە سەر تەوەی توانای بەرگری کردنی ئێمە بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

News Code 10696

Your Comment

You are replying to: .
captcha