بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
سه‌رۆک وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى پێشوازى كرد له شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تىی نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ندامێتى هه‌ريه‌ک له قوباد تاڵه‌بانى و فوئاد حوسێن.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ڕه‌وشى سياسى و ئاسايش و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى ئيتيحادى و حكوومه‌تى هه‌رێم به گوێره‌ى ده‌ستوور كرا.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يێندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى و سه‌روه‌رى عێراق كرده‌وه و هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكن له گه‌لى عێراق و بايه‌خى دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئيتيحادى له هه‌رێم خسته‌ڕوو له ناويشياندا ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.
هه‌روه‌ها عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌وامى كاركردنى ليژنه پسپۆڕه‌كان كرد به مه‌به‌ست كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان، دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م رێككاره‌كانى په‌يوه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى بۆيان. روونيشي كرده‌وه، سنوورى نێوده‌وڵه‌تى پێويسته له ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵى ئيتيحادى بێت به‌و پێيه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى تايبه‌تمه‌ندى حكوومه‌تى ئيتيحادييه.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا حه‌يده‌ر عه‌بادى دووپاتى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حكوومه‌ت له باره‌ى پێويستى پابه‌ندبوونى هه‌رێم به سنوورييه‌وه كرده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ى له ده‌ستوور هاتووه. بايه‌خى راده‌ست كردنى نه‌وتى ده‌رهێنراويشى به ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى روون كرده‌وه و ده‌بێت ده‌رهێنانى نه‌وت به شێوه‌يێكى بنبڕانه به ده‌ست حكوومه‌تى ئيتيحادييه‌وه بێت و له رێگه‌ى كۆمپانياى سۆمۆوه بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراقدا هاتووه، عه‌بادى جه‌ختى له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگى ته‌واوكردنى كارى ليژنه‌كانى پێداچوونه‌وه به مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ زه‌مانه‌تى گه‌يشتنى ئه‌و مووچه‌يه بۆ فه‌رمانبه‌رانى شايسته و ده‌بێت له ژێر چاودێرى ديوانى چاودێرى دارايى ئيتيحاديدا بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment