٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٣:٥١
نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ تاران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كونسوڵخانه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند‌: "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی جانیڤێریی 2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تاران ده‌كات".

کوردپرێس- به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌و‌ره‌‌ به‌رپرسانی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه‌".

كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر هیچ ورده‌كارییێكی دیكه‌ی له‌ باره‌ی ئامانج و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی چاوه‌ڕوان كراوی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوووه ‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ زانیاری نه‌خستۆ‌ته‌ ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10667

Your Comment

You are replying to: .
captcha