به‌ ڕێککه‌وتنی سیاسی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ ده‌ستی کورد ده‌مێنێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ کرد گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌ سه‌ر هه‌رێم بوووه‌ و وتیشی: درێژه‌دان به‌ ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌ عێراق مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ ده‌ستی کورده‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: بێت‌و کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان چۆن ئێستا کاریگه‌ریی له‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق بوووه‌، هه‌ر به‌و شێوه‌ له‌ په‌رله‌مانی داهاتووشدا کاریگه‌ریی ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌ ده‌ست چوونی پۆستی سه‌رکۆماری و دیکه‌ی پۆسته‌کانی کورد و مه‌رجی درێژه‌ی ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی کورد ڕوونی ده‌کاته‌وه‌: هیچ بڕگه‌یێکی یاسایی بۆ مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ده‌ستی کورده‌کاندا نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌ ناو عێراق به‌رده‌وام بمێننه‌وه‌ ئه‌وا پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماریش هه‌ر له‌ ده‌ستی کورد ده‌بێت.

جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ به‌ره‌و زۆرینه‌ی سیاسی بروات، کورده‌کان پاش پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماریش له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10664

Your Comment

You are replying to: .
captcha