هه‌وای سنه‌ 14 هێنده‌ی ڕێژه‌ی مۆڵه‌ت پێدراو پیسه‌

به‌شی کوردستان- ڕێژه‌ی پیسکه‌ره‌کانی هه‌وا له‌ سنه‌ گه‌یشتۆته‌ 14 قاتی ڕێژه‌ی مۆڵه‌ت پێدراو و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا هه‌موو قوتابخانه‌کانی شاری سنه‌ له‌ ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆی پشوو ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بنکه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان ڕای‌گه‌یاند: به‌ هۆی به‌رده‌وام بوونی پیسیی هه‌وا و ڕه‌وتی ڕوو له‌ زۆربوونی گه‌ردیله‌کان، قوتابخانه‌کانی شارستانی سنه‌ له‌ ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ شه‌ممه‌/30ی به‌فرانبار پشوو ده‌درێن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م کاره‌ بۆ ده‌وامی سه‌رله‌به‌یانیی قوتابخانه‌کانی سنه‌ و که‌ڵاته‌رزانیش ئه‌نجام درا به‌ڵام بڕیاره‌که‌ی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ دره‌نگ ڕاگه‌یێندرا.

له‌م باره‌وه‌ سه‌رۆکی ئیداره‌ی تاقیکارییه‌کانی ئیداره‌ی گشتیی ژینگه‌ وتی: پیسیی هه‌وای سنه‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌وڕۆ گه‌یشتۆته‌ 14 هێنده‌ی ڕێژه‌ی مۆڵه‌ت پێدراو (پێوه‌ری پیسیی 500) و له‌ ئاستی مه‌ترسیدار پێناسه‌ ده‌کرێت.

که‌ژاڵ حه‌بیب زاده‌ زیاتر وتیشی: له‌ ئێستادا گه‌ردیله‌ی به‌ ئه‌ستووراییی که‌متر له‌ 2.3 مایکرۆن له‌ سنه‌ 7 هێنده‌ و گه‌ردیله‌ی به‌ ئه‌ستووراییی زیاتر له‌ 10 مایکرۆن 14 هێنده‌ی ئاستی مۆڵه‌ت پێدراوه‌ و هێشتاکه‌ش ڕێژه‌ژه‌ ڕووی له‌ به‌رز بوونه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: دۆخی هه‌وای سنه‌ بۆ هه‌مووان مه‌ترسیداره‌ و به‌وانه‌ی نه‌خۆشینی دڵ و هه‌ناسه‌یان هه‌یه‌ ڕاده‌سپێرین له‌ ماڵدا بمێننه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10663

Your Comment

You are replying to: .
captcha