بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوکتور هانس کارنی توێژەرێکی پرسی سیاسی و نووسەری کتێبی "کوردستانی عێراق و پەکەکە. پێوەندیی نێودەوڵەتی" دیمانەیێکی لەگەڵ گۆڤاری World politics review کردوووە و وتوویەتی کوردی عێراق بەهۆی بەڕێوەبردنی گشتپرسییەکەی 25ی ئەیلوولەوە هەموو ئەو دەسکەوتانەیان لێفەوتا کە بە دەیان ساڵ کۆیان کردبوەوە.
ناوبراو لەو دیمانەیەدا وتوویەتی کوردستانی عێراق پاش ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەی پاش ڕیفراندۆم بەرەوڕووی بۆتەوە کەوتۆتە دژوارترین دۆخی خۆیەوە و لە حەفتاکانەوە تا ئێستا کەشی ئەونە خراپی بەخۆوە نەبینیوە.
کارنی بڕوای وایە کوردی عێراق دەگاتە ئاستێکی نزمتر لە ئاستی خۆبەڕێوەبەری و چیتر سەربەخۆییی سیاسی و ئابووریی ڕابردووی نامێنێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەوەیە کە ئەو ئاستە ئازادییەی کوردی عێراق لە 25 ساڵی ڕابردوودا هەیبوو چیتر چوووە میژوووەوە.
بە بڕوای ئەو خاوەن بیرە سیاسییە هیچ حیزبێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان توانای ئەوەی نییە پێگەی ئێستای هەرێم بەرز بکاتەوە بەڵکوو ئەوان ئێستا چاوەڕوانی سەرکەوتنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن تاوەکوو پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕوانگەیێکی تایبەتتری هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment