تا دوا دڵۆپەی خوێن بەرانبەر تورکیا دەوەستین

بەشی سووریا- زیوەر ساڵح فەرماندەیێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین باس لەوە دەکات تورکیا مۆڵەتی لە ڕووسیا وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی فڕۆکەی جەنگی دژ بە عەفرین بەکار بهێنێت و دەڵێت: بەرگری لە عەفرین گرینگترین ئەرکی ئێستایە و تا دواهەم دڵۆپەی خوێنمان بەرانبەر تورکیا دەوەستینەوە و داگیرکەران شکست دەدەین.

فەرماندەیێکی هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەی کوردنشینی عەفرین ئاماژەی بەوە کرد تا ئەم چرکەساتە تورکیا لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکراوە تاوەکوو هێرش بکاتە سەر عەفرین و وتیشی: دوێنێ سەرۆکی سوپا و سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا چوونەتە ڕووسیا تاوەکوو مۆڵەتی هەستانەوەی فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر لە ڕووسیا وەربگرن، بەڵام گوایە ڕووسیا لەگەڵ ئەم داواکارییە هاودەنگ نەبووە و هەر ئەوەش فەررماندە تورکەکانی تێک شێواندووە.

باسی لەوەش کرد: تورکیا دەزانێت ئەگەر لە ڕێگەی ئاسمانەوە هێرش نەکاتە سەرمان لە ڕێگای وشکاییەوە هیچی لەدەست نایێت و هەر بۆیەش هەوڵ دەدات ئەمریکا و ڕووسیا لەگەڵ هەستانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوڕا بکات.

پاشان زیوەر ساڵح ئاماژەی کردە جووڵەی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە کۆبانی و عەفرین و ڕوونی کردەوە: تورکیا بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانی و ڕۆژهەڵاتی عەفرین بوردومان دەکات و هێزەکانی ئێمەش وەڵامی ئەو کارەیان داوەتەوە.

هەروەها وتیشی: ١٠ ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس لەلایەن تورکەکانەوە نێردراون تاوەکوو تەرمی کوژراوەکانیان کۆ بکەنەوە.

فەرماندەکەی یەپەگە ئاشکراشی کرد: تورکیا دەیەوێت بە شەڕی ڕاگەیاندن و میدیایی ورەی ئێمە بێنێتە خوارەوە و ئەمەش لە حاڵێکدایە بە هۆکاری سیاسی و ڕەزا نەبوونی ئەمریکا و ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا تا ئێستا نەیتوانیوە کارێک بکات.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10630

Your Comment

You are replying to: .
captcha