کوردپرێس: ئاژانسی فڕانس 24 بڵاویکرده‌وه، پۆلیسی تورکیا له هه‌ڵمه‌تێکدا که له 40 شاری تورکیا ئه‌نجامی داوه 718 که‌سی ده‌ستگیر کردووه ، که له نێویاندا چه‌ند سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) هه‌یه، هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌ستگیر کردنه‌که‌ش گومانی هێزه ئه‌منیه‌کان بووه له‌و که‌سانه که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌بووه.
لەوبارەوە وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاندووه، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس و سەرۆکایەتیی هۆبەی دژە تیرۆی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە کراون و لە ئەنجامی پشکنینی ناونیشانەکاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیێکی زۆر چەک و بەڵگەی رێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵی.
لەو 718 کەسەی دەستبەسەرکراون، ژمارەیێکیان بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپەن، لەوانە 6 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکانی ئایدنی تورکیا، 3 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکانی ئێلە، 2 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە دوو شارۆچکەی بەدلیس، بەرپرسێكی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری خارپێت، بەرپرسێكی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری دیلۆک لەگەڵ بەرپرسێكی رێکخستنەکانی دەبەپە لە هەمان پارێزگا، 2 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری قەرس لەگەڵ ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچکەی دوگۆر لە پارێزگای قارس، 5 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکانی سێرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لەوانەی دەستبەسەرکراون، بەربژێرێکی پێشووی هەدەپە بووە بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لە شاری ئایدن.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە، دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان 3 کەس یەکسەر ئازاد کراون و 2 کەسیش بە مەرج ئازاد کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment