بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس وتی یەکێتیی نیشتمانی پشتگیری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا دەکات بەڵام داخوازیی سۆنەکان بۆ دواخستنی هەڵبژادنەکان داخوازییێکی عاقڵانەیە.
شاوەیس دەڵێت: ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق بەڕێوەچوونی هەڵبژادرن دژوار دەکاتەوە چوونکە حیزبە شێعەکان تووشی ناکۆکیی ناوخۆیین و هەروها کوردەکان و سۆنەکانیش دووبەرەکی ناوخۆییان هەیە.
ناوبراو زیادی کرد کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش یەکێکی دیکە لە لەمپەڕەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنەکانە و دەوڵەتی فیدراڵ و پارتە سیاسییەکان ئەگەر دەیانهەوێت هەڵبژادرن لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە بچێت، دەبێت هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە.
بەختیار شاوەیس وتیشی: تاکوو ئێستا 150 نوێنەری پەرلەمان خوازیاری دیاری کردنی کاتێکی تر بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژادنەکان لە عێراقن و زۆرینەی نوێنەرانی شیعەش خوازیاری دواخستنی هەڵبژادرنەکانن بەڵام باسی لێوە ناکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment