به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی ئیلام له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی وت: به هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیله‌وه که‌سێک کوژرا و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هیمه‌تی زاده زیادی کرد: ڕووداوه‌که لهیهکتربڕی سێ‌ڕێیانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆ لەسەر ڕێگای ئیلام سه‌رابڵه ڕووی داوه که به‌داخه‌وه که‌سێک کوژرا و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ناوبراو زیادی کرد: کارناسانی پۆلیسی هاتوچۆ به ئاماده‌بوون له شوێنی ڕووداوه‌که ڕچاونه‌کردنی هێماکانی هاتوچۆ له لایه‌ن شۆفێری ئۆتۆمبیلی سه‌مه‌ندیان به هۆکاری ڕووداوه‌که ڕاگه‌یاندوووه.
سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام له کۆتاییدا داوای له شۆفێران کرد هێماکانی هاتوچۆ ڕچاو بکه‌ن و گیانی خۆیان و سه‌رنشینه‌کانی ئۆتۆمبیله‌که نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment