ساڵح موسلیم: كورد بۆ به‌رپه‌چ‌دانه‌وه‌ی‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئاماده‌یه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كورد- په‌یه‌ده‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تاكه‌ بژارده‌ی‌ كورد بۆ ئه‌گه‌ری‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رگری كردنه‌ له‌ خاكی‌ خۆی.‌

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ په‌یه‌ده‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیزڤه‌ستیای‌ ڕووسی‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ نه‌ک كورد به‌ڵكوو حكوومه‌تی‌ دیمه‌شقیش دژایه‌تیی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یاندوووه‌.

هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردوووه‌ گه‌لی‌ ڕۆژئاوا بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوی‌ ئه‌ردۆغان و توركیا خۆی‌ ئاماده ‌كردوووه‌، تاكه‌ بژارده‌شیان به‌رگری كردنه‌ له‌ خاكی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین له‌ دژی‌ هه‌ر هێرشێک.

ساڵح موسلیم ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ ئێستا هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات بۆ به‌رگری كردن له‌ خاكی‌ عه‌فرین له‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشی‌ ته‌واو دان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10602

Your Comment

You are replying to: .
captcha