ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ستراوه‌ به‌ مه‌رجه‌کانی به‌غداوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عێراق ده‌ڵێت: به‌غدا هه‌رگیز له‌و مه‌رجه‌ سه‌ره‌کییه‌ی خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ که‌ بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دیارییانی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئه‌و گفتوگۆیانه‌ که‌ تاکوو ئێستا له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌ به‌ ئامانجی جۆرێک ئیتیفاق و ئه‌نجام‌دانی داپه‌ڕی ته‌کنیکی له‌وان خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و فڕۆکه‌خانه‌کان بوووه‌.

ناوبراو وتیشی: تاکوو ئێستا گفتوگۆ و دانووستانێکی سیاسی له‌ نێوان دوو لایه‌ندا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ به‌غدا هه‌رگیز له‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا زه‌یدی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ بۆنه‌ی گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاوا و له‌وان ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ولێر نه‌رمی له‌ خۆی نواندوووه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا گفتوگۆیێکی سیاسی له‌ نێوان هه‌ر دوو لا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ به‌غدا هه‌میشه‌ خوازیاری گفتوگۆی یاسایییه‌ و داکۆکیی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێبه‌ند بوونی هه‌ولێر به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق و هه‌ڵگرتنی ته‌نانه‌ت یه‌ک هه‌نگاو له‌م پێناوه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی به‌غدا ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10597

Your Comment

You are replying to: .
captcha