بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەیاننامەیێکی دەرکردووە و تێیدا وێڕای ئاماژە بەوەی حکوومەت بۆ پەسندکردنی پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی لەو وڵاتە ڕاسپێردراوە، باس لەوەش کراوە: تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروست کردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی و پێکهێنانی سوپایێکی تیرۆریست لەوبەری سنوورەکانی نادات و لەمبارەیەوە ھەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوکەدا هاتووە: بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا و پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتیان، جەخت لە ھەنگاونانی دەستبەجێ کراوە بە مەبەستی لەناوبردنی ئەو ھەڕەشانەی کە لە رۆژئاوای سووریاوە رووبەڕووی وڵاتەکە دەکرێت.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment