تورکیا بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکان ھەنگاوی پێویست دەنێت

بەشی تورکیا- ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە سەبارەت بە تەوەری عفرین ڕای‌گەیاند: تورکیا دەسبەجێ بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکان ھەنگاوی پێویست دەنێت و هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتە بەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەیاننامەیێکی دەرکردووە و تێیدا وێڕای ئاماژە بەوەی حکوومەت بۆ پەسندکردنی پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی لەو وڵاتە ڕاسپێردراوە، باس لەوەش کراوە: تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروست کردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی و پێکهێنانی سوپایێکی تیرۆریست لەوبەری سنوورەکانی نادات و لەمبارەیەوە ھەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوکەدا هاتووە: بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا و پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتیان، جەخت لە ھەنگاونانی دەستبەجێ کراوە بە مەبەستی لەناوبردنی ئەو ھەڕەشانەی کە لە رۆژئاوای سووریاوە رووبەڕووی وڵاتەکە دەکرێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10590

Your Comment

You are replying to: .
captcha