به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی لیژنه‌ی داد له په‌رله‌مانی ئێران به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: تا ئه‌و جێگایه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت زۆر که‌س پاش ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ئازاد کراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوووه له ئاژاوه‌گێڕی و سووتاندنی مزگه‌وت و سووکایه‌تی کردن به قورئان و هێما پیرۆزه‌کان ده‌بێت سزا بدرێن.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه زۆر ئه‌سه‌ف ده‌خۆین بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویان دا و ده‌ڵێین شێوازی کار و سیاسه‌تی به‌رپرسه‌کانمان ئه‌و چه‌شنه ناڕه‌زایییه‌ی لێکه‌وته‌وه. ڕای ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی بێ‌تاوانن یان تاوانه‌که‌یان سووکتره ئازاد بکرێن و ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی سه‌ره‌کین سزا بدرێن و دۆسیه‌که‌یان بخرێته گه‌ڕ.
نه‌ورۆزی زیادی کرد: وڵاتی ئێران ته‌نها تایبه‌ت به یه‌ک به‌ره نییه به‌ڵکوو هی هه‌موو به‌ره‌ی داهاتووشه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌بێت به باشی بیپارێزین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment