بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسی ئەم حەفتەیەدا باسی لەوە کرد بەغدا هەوڵ دەدات هەموو ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر چارەسەر بکات و زۆریش لەسەر خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیدییە.
لەم ڕۆژانەی دواییدا شاندی هەرێم و حکوومەتی ناوەند سەبارەت بە شێوەی ئیدارەدانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە فەرمی دانوستاندنیان کردوووە و ڕێککەوتوون.
هەروەها هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش لیستی مووچەخۆرانی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە و دانی مووچەی مانگانە ڕادەستی بەغدا کردووە.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment