بۆ چاره کردنی هەموو ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر هەوڵ دەدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دەڵێت: حکوومەتی فیدراڵ هەوڵ دەدات هەموو کێشە و گرفتەکانی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسی ئەم حەفتەیەدا باسی لەوە کرد بەغدا هەوڵ دەدات هەموو ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر چارەسەر بکات و زۆریش لەسەر خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیدییە.

لەم ڕۆژانەی دواییدا شاندی هەرێم و حکوومەتی ناوەند سەبارەت بە شێوەی ئیدارەدانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە فەرمی دانوستاندنیان کردوووە و ڕێککەوتوون.

هەروەها هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش لیستی مووچەخۆرانی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە و دانی مووچەی مانگانە ڕادەستی بەغدا کردووە.

سەرچاوە: شەفەق نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10548

Your Comment

You are replying to: .
captcha