بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیندانییێکی شاری خۆی کە حوکمی سێدارەی بۆ دەرکرابوو پاش سێ ساڵ زیندانی کرانی، بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆش بوون و لە سێدارە ڕزگاری بوو.
میرعلی اکبر بەنی هاشمی بەڕێوەبەری بەندیخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی سێشەمە 26ی بەفرانبار ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی: تاوانبارەکە ساڵی 1393 هاووڵاتییێکی شاری خۆی کوشتبوو و پاش دادگایی کرانی سزای قەساس و سێدارەی بۆ دەرچوو و چاوەڕوانی دەکرد حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژی ڕابردووش بنەماڵەی کەیۆمەرس فەزڵیان پاش 16 ساڵ لە بکوژی کوڕەکەیان خۆش بوون کە سزای سێدارەی بۆ دەرکرابوو.
سەفەر ئەکبەری سەرۆکی زیندانی میاندواو ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: ئەو بنەماڵە بە دڵێکی فراوانەوە لە حوکمی قەساسی تاوانبار خۆش بوون.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە بڕە پارەیێک چۆتە حسێبی بنەماڵەی کوژراوەکەوە و لە سەر ڕەزامەندیی بنەماڵەکە ئەو بڕە پارەیەش بۆ چێ کردنی قوتابخانە سەرف دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment