به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی پارتی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک غه‌درێكی گه‌وره‌یه له خه‌ڵكی شاره‌كه و كارێكی باش نییه. ده‌كرا هه‌موو لایێک یه‌كده‌نگ بین و نه‌بینه هۆكارێک بۆ په‌رت بوونی ده‌نگی كورد له‌و شاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، بڕیاره‌كه‌ی پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م دژی خه‌ڵكی كه‌ركووكه و داواش ده‌كات هاووڵاتییان قسه‌یان هه‌بێت و ده‌ڵێت: "ناكرێت ئه‌م بابه‌ته به ئاسانی به سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت".
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی بڕیاره‌كه‌ش له‌سه‌ر ده‌نگی كورد ئاشكرای كرد: ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ته‌نها 62 هه‌زار ده‌نگی هێناوه. ئه‌وانه‌ی له كه‌ركووكیش ماون و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی شاره‌كه‌ن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن بایكۆت كردن له‌م قۆناغه‌دا كاره‌ساتی گه‌وره بۆ میلله‌ته‌كه‌مان دروست ده‌كات بۆیه بایكۆت كردن بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه نابێت و ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌واداره‌كانیانه‌وه كاریگه‌رییێکی كه‌میان هه‌بێ به‌ڵام به شێوه‌یێكی ئه‌وتۆ نابێت.
له په‌یامێكیشدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ده‌بێت وه‌ک لایه‌نه‌كان یه‌ک هه‌ڵوێستمان هه‌بێت و له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد بێده‌نگ نه‌بین. ئێستا له قۆناغێكی سه‌ختداین و نابێت پشت له میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment