به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی باڵای تورکیا پاش ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی هێزی سنوورڤانی له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له لایه‌ن هاوپه‌یمانی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووریی ئه‌و وڵاته دژی کورده‌کان له باکووری سووریا هۆشدارییان داوه. به‌ڵام کارناسێکی تورکیی هۆشداری داوه "سوپای تورکیا له سه‌ر بۆمب دانیشتوووه".
هاڵدۆن سولماز تورک به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینگه‌ی سه‌ده‌ی 21 له ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا به VOAی وتوووه: سوپای تورکیا له عێراق دایه و له سووریاش له دوو شوێنی جیاوازدا بڵاو بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه وه‌کوو بۆمبێکه: "سوپای تورکیا وه‌کوو ئه‌وه‌یه که له سه‌ر بۆمب دانیشتبێت".
VOA نووسیی: ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له ئیدله‌ب دژوار بوووه و پێویستی به ئیزنی ڕووسیا هه‌یه تاکوو له ئاسمانی سووریادا ببینرێت. ئه‌وه به هۆی بوونی سیسته‌مه دژه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له خاکی سووریایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینگه‌ی سه‌ده‌ی 21 پێی وایه: "ئه‌مریکییه‌کان هه‌رگیز کورده‌کانی سووریا به‌جێ ناهێڵن؛ هه‌روه‌ها ڕووسییه‌کانیش. به‌م بۆنه‌وه به پێی دۆخه‌کان پاڵپشتیی کورده‌کان ده‌که‌ن و گومانی تێدا نییه. هۆی پاڵپشتییهکهش ساکاره؛ کورد له ناوچه‌که‌دا بۆ ڕووسیا و ئه‌مریکا زۆر گرینگه. هێزه کوردییه‌کانی ناسراو به YPG نزیکی یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی خاکی سووریایان له کۆنتڕۆڵدایه."
شرۆڤهکارگهلێک وه‌کوو ئایدین سلجان دیپلۆماتی پێشووی تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا به هۆی ئه‌وه ده‌زانێت که تورکیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له لایه‌ن ڕووسیا و ئه‌مریکاوه به په‌راوێز بخرێت.
ناوبراو پێی وایه وادیاره که تورکیا له دوایین به‌شه‌کانی نمایشنامه‌ی سووریا هیچ ڕۆڵێکی نییه. به بڕوای کارناسان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا په‌یامێک بۆ ئه‌مریکا و ڕووسیایه که تورکیا به بوونی سوپایێکی گه‌وره و سنوورێکی دژێر له‌گه‌ڵ سووریا هێشتاکه ڕۆڵێکی گرینگی له سووریا هه‌یه.
سه‌میح ئیدیز گۆشه‌نووسی ئهلمانیتۆریش پێی وایه هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان ته‌نها له ناوخۆدا به‌کار دێت و گوێ بۆ شل ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌م پرسه ته‌نانه‌ت مومکینه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌شی بێت چوونکه تورکیا ئێستا ئه‌مریکای زۆر تووڕه کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment