پەرلەمان و دەوڵەت تەعیناتی وەزارەتی پەروەردە پەسەند دەکەن

بەشی ئێران- ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەڕلەمانی ئێران دەڵێت ڕێژەی خانەنشین کراوان تا چوار ساڵی داهاتوو زیاتر لە ڕێژەی ئەو خوێندکارانە دەبێت کە لە زانکۆی فەرهەنگیان و شەهید ڕەجایی وەرگیراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید محەمەد جەواد ئەبتەحی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی وتوووە: تەعیناتی مامۆستایان بە دوو شێواز ئەنجام دەبێت یان لە ڕێگای وەرگیرانینان لە دوو زانکۆی فەرهەنگیان و شەهید ڕەجایی یان بە تاقیکاریی تایبەتی وەزارەتی پەروەردە و خوێندن.

ناوبراو زیادی کرد: تەنها تەعین کردنی وەرگیراوانی ئەو دوو زانکۆیە ڕێژەی پێویست پڕ ناکاتەوە هەر بۆیەش ناوەندی پەروەردە و خوێندن لە ڕێگای تاقیکاریی تایبەت دەست دەداتە دامەزراندنی مامۆستایان. لەو تەعیناتەیشدا ئەوانەی تا ئێستا وەکوو "حق التدریس" کاریان کردوووە تاقیکارییێکی تایبەتیان لێ دەکرێت و دەخرێنە یەکەمایەتییەوە.

ئەبتەحی گوتیشی ژمارەی "حق التدریس"ەکان دەگاتە 30 هەزار کەس و دەبێت هەموو ئەو بەڕێزانەی خاوەن ئەزموونی پێویستن تەعین بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10515

Your Comment

You are replying to: .
captcha