به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان ڕای‌گەیاند کە ئەوان بڕیاریان دا بەشداری لە هەڵبژاردنی کەرکووک نەکەن و بایکۆتیان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، ئێستا کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ژێر داگیرکاری سەربازی دایە و ناسەقامگیرە.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دەشڵێن: "ئێمه بڕیارماندا وه‌كوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بایكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه بكه‌ین به تایبه‌تى له كه‌ركووک و شه‌رعییه‌ت به داگیركارى نه‌ده‌ین".
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتى له كه‌ركووک-گه‌رمیان، داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووک و ناوچه داگیركراوه‌كانیش كردوووه بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و نووسیویه‌تى: "داوا له جه‌ماوه‌رى كوردپه‌روه‌ر ده‌كه‌ین بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، كه ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه به‌رانبه‌ر به‌م داگیركارییه‌ى كه ئێستا به‌رقه‌راره".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment