بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن دهقانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی بەفرانبار هەواڵی لە ناوبردنی باڵندە خۆجێییەکانی تووشبووی لە گوندی شیدان سەربە سەلماس ڕاگەیاند و وتی: سەرچاوەی نەخۆشی لەم پارێزگایەدا هەیە بەڵام بە شێوەی ناوەناوە.
ناوبراو زیادی کرد: 47 سەرچاوەی سەرهەڵدانی ئانفۆلوانزای باڵندە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دۆزراوەتەوە کە هەڵمەتی لە ناوبردنیان دەستی پێکردووە و ئێستاش لە ژێر چاودێڕیدان.
دهقانی وتیشی: شارەکانی شووت، سەڵماس، خۆی، چایپارە، ورمێ، مەهاباد، ساین قەڵا، میاندواو، سەردەشت، پیرانشار و نەقەدە لە ڕیزی سەرچاوەکانی ئانۆلۆانزای باڵندەکان بوون کە هەموو باڵندە تووشبووەکانی ئەم شارانە لە ناوبران.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment