بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە دیدارێکدا لەگەڵ مورداجان سەرمایەدانەری خەڵکی وڵاتی تورکیا وتی: چێکردنی ئەو کارخانەی بە یەک ساڵ کۆتایی پێهاتووە و ئێستاش نموونەیێکی بۆ تاقیکاری دروست کردووە و لە داهاتوویێکی نزیکدا بە شێوەی فەرمی کارخانەکە دەکرێتەوە.
مورادنیار پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرە لە سەقز بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەلی کار بۆ 200 کەس دەڕەخسێنێت و ئەو ڕێژەیە تا 300 کەس زیاد دەبێتەوە.
ناوبراو وتیشی:تاکوو ئێستا 3 هێڵی بەرهەم هێنان لەو کارخانەیەدا دانراوە و 2 هێڵی دیکەشی پێ زیاد دەکرێت.
پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند: لە کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرەدا 40 ملیۆن یۆرۆ سەرمایە دانراوە و تا 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەشی پێ زیاد دەکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment