کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرە لە سەقز بەم زووانە دەکرێتەوە

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: بە سەرمایەدانانی دەرەکییەوە کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرە لە سەقز دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە دیدارێکدا لەگەڵ مورداجان سەرمایەدانەری خەڵکی وڵاتی تورکیا وتی: چێکردنی ئەو کارخانەی بە یەک ساڵ کۆتایی پێهاتووە و ئێستاش نموونەیێکی بۆ تاقیکاری دروست کردووە و لە داهاتوویێکی نزیکدا بە شێوەی فەرمی کارخانەکە دەکرێتەوە.

مورادنیار پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرە لە سەقز بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەلی کار بۆ 200 کەس دەڕەخسێنێت و ئەو ڕێژەیە تا 300 کەس زیاد دەبێتەوە.

ناوبراو وتیشی:تاکوو ئێستا 3 هێڵی بەرهەم هێنان لەو کارخانەیەدا دانراوە و 2 هێڵی دیکەشی پێ زیاد دەکرێت.

پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند: لە کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرەدا 40 ملیۆن یۆرۆ سەرمایە دانراوە و تا 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەشی پێ زیاد دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10498

Your Comment

You are replying to: .
captcha