هەوڵەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا یاری کردنە بە ئاگر

بەشی سووریا- جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت: پشتگیریی ئەمریکا لە YPG و پێکهێنانی ئەرتەشی نوێ لە باکووری سووریا دژی بنەما دۆستایەتییەکان و هاوکارییە ساراتێژییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی لە YPG دەگرێت.

بۆزداغ زیادی دەکات: "بە بیانووی بەرەنگاربوونەوە​ی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەماھەنگی کردن لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی YPG و رەوانەکردنی بە ھەزاران بارھەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'ھێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر".

ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە ئەمریکا لە نێوان تورکیا و YPGدا، YPG بۆ شەڕی دژی داعش هەڵدەبژێرێت سووریا دژی بنەما دۆستایەتییەکان و هاوکارییە ساراتێژییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتنە.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10493

Your Comment

You are replying to: .
captcha