بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی لە YPG دەگرێت.
بۆزداغ زیادی دەکات: "بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەماھەنگی کردن لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی YPG و رەوانەکردنی بە ھەزاران بارھەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'ھێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر".
ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە ئەمریکا لە نێوان تورکیا و YPGدا، YPG بۆ شەڕی دژی داعش هەڵدەبژێرێت سووریا دژی بنەما دۆستایەتییەکان و هاوکارییە ساراتێژییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتنە.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment