به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كامیل مه‌حموود، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئاكتهوبر و "گه‌له‌كۆمه‌ی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر كورد هه‌بوووه ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی گوزارشتی له مافی چاره‌نووسیی خۆی كردوووه".
كامیل مه‌حموود راشیگه‌یاند: "به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یێک ئه‌م بارودۆخه‌ی قۆسته‌وه بۆ لاواز كردنی پێگه‌ی كورد له ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌هێز كردنی هه‌ژموون و نه‌زعه‌ی ناوه‌ندگه‌ری خۆی كه سهدهیێكه كورد ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا هه‌یه و هه‌موو كاتێک به‌غدا ته‌نیا له ژێر فشاری بارودۆخێكدا چاوی به هه‌ندێ له مافه‌كانی كورددا هه‌ڵهاتوووه".
وته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوووه: "به‌داخه‌وه حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م سروشته نه‌گۆڕه‌ی به‌غدادا هه‌میشه له سه‌ر ئاستی نێوماڵی خۆیان و له سه‌ر ئاستی مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر به‌غدای ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌ڵه‌كانیان دووباره كردۆته‌وه و به‌عه‌قڵیه‌تی خێڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ به‌غدایشدا كردوووه نه‌ک به‌عه‌قڵیه‌تی سیاسه‌تمه‌دار و دانوستانكار".
كامیل مه‌حموود ئاشكرای كردووه، كه داوایان كردوووه له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كه بۆ لادان یان ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌دا و سیاسه‌تی ئه‌م نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره شكستخواردووه‌ی كوردستان، پێویسته "حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هاوپه‌یمانیێتی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ كۆتایی هێنان به چاره‌كه سه‌ده‌یێک سته‌م و گه‌نده‌ڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی كور و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه پێویسته هه‌موو لایێكمان یه‌كگرتوو بین و شكست به پیلان و هه‌ڕه‌شه‌كان بهێنین.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردوووه كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داواكاری هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان به جیا داوایان لێكردوووه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هاوپهیمانیێتییهكهیاندا به‌شداری بكات.
كامیل مه‌حموود جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كان له سه‌ر قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستان به‌م كۆمه‌ڵه هاوپه‌یمانیێتییه په‌رته‌وازه پووچه‌ڵ ناكرێنه‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌كه له‌و هاوپه‌یمانیێتییه سیاسییانه‌ی كوردستان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵێک پۆست و كورسی و ئیمتیاز بۆ حیزبه به‌شداره‌كانی ناو هاوپهیمانیێتییهكانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پێگه و قورسایی كورد ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێش ١٦ی ئاكتهوبهر.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment