کورد هه‌وڵ ده‌دات به‌شداریی ئیئتیلافی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌ندێ گفتوگۆ له‌ نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ ئیئتیلافێکی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌عبان به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌م حه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یێک له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ پێکهێنانی ئیئتیلافێکی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی پارێزگاکانی که‌رکووک، نه‌ینه‌وا، دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکه‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان نیگه‌رانی به‌فیڕۆچوونی ده‌نگه‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانن و به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان به‌ لیستێکی هاوبه‌شه‌وه‌ چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10479

Your Comment

You are replying to: .
captcha