بەریتانیا ڕۆڵی خۆی لەنێوان هەولێر و بەغدا ببینێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق جه‌خت له‌ گرنگیی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ڕێگای راسته‌قینه‌ی ده‌زانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 14-1-2018 له‌ شاری سلێمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ جۆن ویلكس باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی کرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق وێڕای دڵخۆشی ده‌ربڕینی به‌ جێگیربوونی ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، باسێكی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ی كرد و دید و تێڕوانینی خۆی خسته‌ڕوو.

لای خۆیه‌وه‌ جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ باڵوێزی نوێی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد و هیوای خواست وڵاته‌كه‌ی وه‌ك یه‌كێك له‌ وڵاتانی كاریگه‌ر له‌ ناوچه‌كه ‌و جیهان رۆڵی كارای خۆی ببینێت له‌ سه‌رجه‌م پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كورد و كوردستان و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

هه‌ر له‌میانی دیداره‌كه‌ی نێوانیاندا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و رۆڵی كورد لەو هەڵبژاردنانەدا و ئاینده‌ی ناوچه‌كه ‌و چه‌ند پرسێكی گرنگی‌تر كرد.

سەرچاوە: PUKmedia

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10470

Your Comment

You are replying to: .
captcha