دۆسیەی کوژرانی ٤ ژنە کرماشانییەکە لێژنەی بەدواداچوونی بۆ پێکدێت

بەشی کرماشان- داواکاری گشتیی و ئینقیلابی پارێزگای کرماشان باس لەوە دەکات لێژنەیێکی پێوشوێنگری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوژرانی ٤ ژنە کرماشانییەکە پێکدێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حسێن سادقی لەمبارەوە دەڵێت: تۆمەتبارانی ئەم ڕووداوە ٤ کەس بوون و دوو چەکی گەرمیشیان پێبووە.

زیاتر ڕوونی کردەوە: دەزگای داد و هێزی ئینتیزامی هەڵمەتی جیدییان بۆ دستگیر کردنی تۆمەتبارەکان دەست پێکردووە و بەم ڕەوتە بڕواتە پێش بەم زووانە دەستبەسەر دەکرێن.

ناوبراو پاشان ئاماژەی بە بابەتی توندوتیژی لەناو بنەماڵەکاندا کرد و دەری‌بڕی: ئاستی بەرگەگریی بنەماڵەکان دابەزیوە و لە کاتی پێشهاتنی ناکۆکی لەناو ماڵدا خێرا هەست بەسەر عەقڵانییەتدا زاڵ دەبێت.

باسی لەوەش کرد لە ڕێبەندانی ئەوساڵەوە ڕاگرتنی قەمە و خەنجەر و قەدارە و پەنجە بۆکس چیدی قەدەغەیە و تا ٦ مانگ زیندانی تەعزیریشی بۆ ڕەچاو دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10469

Your Comment

You are replying to: .
captcha