بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەفتەی ڕابردوو تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی لەدژی پەکەکە لە چیای گارە کە لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە دەست پێکرد و ژمارەیێک لە بەرپرسانی پەکەکە پارتی دیموکراتی کوردستانیان بە هاوکاریی کردنی تورکیا لەو هێرشەدا تۆمەتبار کرد.
بەڵام بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێئاگایی هەرێمی کوردستانی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا پشتڕاست کردەوە.
ناوبراو گوتیشی، تورکیا ئامانجی خۆی پێکا و زیانی بە پەکەکە گەیاندووە، بەڵام دیارنییە زیانەکان چییە.
راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە دوورنییە کە تورکیا لە شنگال و قەندیل ئۆپەراسیۆنی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment