به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" ده‌نووسێت: تاکوو ئێستا هیچ شتێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له داهاتووی نزیکدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی کورد هۆکاری ئه‌و بابه‌ته به مه‌یلی به‌غدا بۆ گفتوگۆ نه‌کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێستای هه‌رێم و چاوه‌ڕوانی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له جیاتی ئه‌و حکوومه‌ته ده‌زانن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زانا سه‌عید نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "العربی الجدید"ی وتوووه: ئێستاکه گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له هه‌ڵچوون و داچووندایه و هیچ جۆره ئیراده‌یێکی واقیعی بۆ ده‌ست پێکردنی ئه‌و دانووستانانه له‌ئارادا نییه چوونکه ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق چاوه‌ڕوانی پێبه‌ندیی زیاتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به مه‌رجه‌کانی به‌غدایه.
ناوبراو جه‌ختی ده‌کاته‌وه: ئێستاکه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیوای به گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ر به‌غدا به‌ستوووه به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کان چوونکه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له‌لایه‌ن که‌سایه‌تی و سه‌رکرده عێراقییه‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه نه‌یتوانیوه ڕاوبۆچوونی هه‌ولێر- به‌غدا پێکه‌وه نزیک بکاته‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان زیادی ده‌کات: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه له خواستی خۆی بۆ گفتوگۆ قسان ده‌کات به‌ڵام ده‌بێ پێبه‌ندی مه‌رجه‌کانی به‌غداش بێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کاته‌وه ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که هه‌ولێر هیچ جۆره هه‌نگاوێک له ڕێبازی پێبه‌ندی به مه‌رجه‌کانی به‌غدا هه‌ڵناگرێت و ئه‌م بابه‌ته ده‌ست پێنه‌کردنی گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌نی لێکه‌وتۆته‌وه و مافی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان پێشێل کراوه.
زانا سه‌عید ڕاشی‌گه‌یاند: ڕێگه‌چاری قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا چاوه‌ڕوانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له هه‌رێمی کوردستانه چوونکه ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ مه‌یلێکی به گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێستاکه‌ی هه‌رێم نییه.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" باس له‌وه ده‌کاته‌وه که تاکوو ئێستا هیچ جۆره پێشڕه‌وتێک له کۆبوونه‌وه و گفتوگۆی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر نه‌هاتۆته‌دی و به‌رپرسانی نزیک له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی مه‌رجه‌کانی به‌غدا به به‌رپرسی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونی ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌زانن.
ئه‌وه له حاڵێکدایه، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به‌رپرسی تێکڕای ئه‌و شکستانه‌یه چوونکه هه‌ولێر له 26ی ئه‌کته‌وبری ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ پاشه‌کشێی هێزه کوردییه‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه‌ی سنووری هه‌رێم به به‌غدا ده‌ربڕیبوو به‌ڵام نه ته‌نیا به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کرد به‌ڵکوو هێزه‌کانی له‌و ده‌روازانه زیاتر کرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌غدا کرد.
ناوبراو زیادی کرد: دواتر به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیایان کرد بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا به مه‌به‌ستی ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆ و به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیانیان هه‌مبه‌ر پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی گشتپرسی و پێبه‌ند بوون به حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌وباره‌وه ڕانه‌گه‌یاند.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر جه‌ختی کرده‌وه: تاکوو ئێستا هه‌ولێر و دهۆک ڕاپۆرتێکیان له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیان بۆ ته‌رخان‌دانی بودجه به مه‌به‌ستی خه‌رج کردنی مووچه‌ی ئه‌وان ئاراسته‌ی به‌غدا نه‌کردوووه و هێشتاکه پڕۆسه‌ی په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق کێشه‌ی له‌سه‌ره.
ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له کۆتاییی ڕاپۆرته‌که‌یدا زیادی ده‌کاته‌وه: سه‌رباری په‌ره‌پێدانی نێوبژیڤانی و گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، ئێستاکه نیگه‌رانیگه‌لێکی له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌بوونی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا له داهاتووی نزیکدا دروست کردوووه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که به‌غدا خه‌ریکه له‌گه‌ڵ وه‌فده حیزبییه‌کانی کوردستان گفتوگۆ ده‌کات که ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌وڵێک له‌لایه‌ن به‌غدا بۆ گۆشه‌گیر کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یێندراوه که حیزبی مه‌سعوود بارزانی سه‌رکردایه‌تیی ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment