کوردپرێس- ئه‌و شاره‌زايه له وتارێكى شيكاريدا كه ئاژانسى ميهر بڵاوی كردۆته‌وه، بوونى كوردى له سووريا به‌ستووه‌ته‌وه به كۆچڕه‌وى كورد له باكوورى كوردستانه‌وه بۆ ناو سووريا و پێى وايه به هۆى سهركوتكارييهكانى حكوومه‌تى كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه كورد گه‌يشتۆته سووريا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هه‌رچه‌ند ئامارى ڕه‌سمی له به‌ر ده‌ست نييه، به‌ڵام ژماره‌ى كورد له سووريا به 3 مليۆن كه‌س مه‌زنده ده‌كرێت و له پارێزگاكانى حه‌سه‌كه، حه‌له‌ب، ديمه‌شق بڵاو بوونه‌ته‌وه و زۆرينه‌ى ڕههايان سوننه‌ى شافيعين و پێكهاته‌ى عه‌له‌وى و ئێزديشيان تێدايه.
نووسه‌ر بڕواى وايه به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ريكى چاكسازى بوو دواى ئه‌وه‌ى له 2000 ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و ڕه‌گه‌زنامه‌ى به به‌شێک له كورده‌كان به‌خشى به‌ڵام به هۆى خۆپيشاندانى قاميشلۆ له 2004 و ڕووداوه‌كانى دواى ئه‌و خۆپيشاندانه ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا پاشه‌كشێيان له هه‌وڵه‌كانيان كرد و ئه‌و خۆپيشاندانه ڕووداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتى سووريا و بايه‌خى پێكهاته‌ى كوردى ده‌رخست.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تييه‌كان تا 2005 به‌رده‌وام بوون. ئه‌و كاته كورده‌كان سه‌نگێكى سياسیی ئه‌وتۆيان نه‌بوو، به‌ڵام بوونه كاره‌كته‌رێكى به‌رجه‌سته‌ى گۆڕه‌پانى سياسیی سووريا. له ئاستى ده‌ره‌وه زۆرتر بوونه جێى بايه‌خ.
يونس كوليوند ئه‌وه‌شى نووسيوه: له 2011دا و له سه‌ره‌تاى قه‌يرانى سووريا ده‌سه‌ڵات به رێككه‌وتنێكى ڕانهگهيێندراو له‌گه‌ڵ كورده‌كان هێزه‌كانى له جزيره و عه‌فرين و كوبانێ كشانده‌وه و رێگه‌ى دا كورده‌كان كۆنترۆڵى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و ئه‌وانيش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى به سێ باڵى سه‌ربازى، ئاسايش، خزمه‌تگوزارى ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌هۆى سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازييه‌كانه‌وه ئاستى جه‌ماوه‌رييان په‌ره‌ى سه‌ند و به سه‌ركه‌وتنه سهربازييهكانيشهوه نه‌وه‌ستان به‌ڵكوو پهليان كوتا بۆ دامه‌زراندنى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانى جيهان به تايبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و هه‌ر له ئهيلوولى 2014دا بوو ئه‌وان ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگیی كوردى ئهمريكيیان درووست كرد و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش ئه‌مريكا پشتيوانیی ئاسمانى بۆ دابين كردن. ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كورده‌كان پێگهيێكى ستراتيژى و هه‌ستيار به‌ده‌ست بهێنن و پرسه‌كه‌يان ببێته پرسى گه‌رمى ڕۆژ.
سه‌باره‌ت به داهاتووى كورديش له سووريا يونس كوليوند، ئاماژه‌ى بۆ سێ ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌م هاتنه‌دى ئاواتى سه‌ربه‌خۆيى كردوووه، كه ئه‌مانه‌ن:
يه‌كه‌م: له ئاستى ناوخۆيى:
ديوارى نه‌بوونى متمانه له ناو كورده‌كاندا هێشتا ئه‌ستوور و به‌رزه و ناكۆكى و جياوازى جياجيايان هه‌يه و وتوێژيان له‌گه‌ڵ يه‌كدى گه‌يشتۆته بنبه‌ست.
دووه‌م: له ئاستى هه‌رێمايه‌تيدا:
هه‌ر يه‌ک له ئێران و توركيا و عێراق دژى هه‌نگاونانى كوردن بۆ سه‌ربه‌خۆيى و پێيان وايه هه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و چه‌شنه كاريگهرييێكى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كۆى گشتیی ناوچه‌كه ده‌بێت. ئێران پێى وايه ئه‌و هه‌نگاوه كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات و ده‌يخاته ناو گێژنهى كێشه‌ى به‌رده‌وامه‌وه.
توركياش دژايهتیی هه‌ماهه‌نگیی كوردى ئه‌مريكى ده‌كات و پێى وايه كورده‌كانى سووريا درێژ كراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانن و ئه‌مه‌ش وای كردوووه توركيا به‌رده‌وام دژايهتیيان بكات.
سێيه‌م: له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى:
كوردى سووريا پشتيوانييێكى گرێنتی كراوى نێودهوڵهتييان لێ ناكرێت. ڕاسته په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزدا هه‌يه، به‌ڵام هێشتا گڵۆپى سه‌وزيان بۆ هه‌ڵ نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات ته‌نيا فرمێسكى تيمساحيان بۆ ده‌ڕێژن و ناكرێت بوترێت ئه‌و پهيوهنديیانه ستراتيژين و ده‌توانرێت بوترێت زياتر تاكتيكين. بۆ نموونه ناكرێت ئه‌مريكا پشت بكاته هاوپه‌يمانه ستراتيژييه‌كه‌ى كه توركيايه و رۆڵێكى ميحوه‌رى بۆ ئه‌مريكا ده‌گێڕێت و رێگه بدات كورد سه‌ربه‌خۆ بن.
نووسه‌رى ئه‌و وتاره يونس كوليوند له كۆتايیی شي كردنهوهكانيدا نووسيويه‌تى: داهاتووى سووريا هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه يان نه‌مێنێت، ئه‌وا؛ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوودا كورد سه‌نگێكى سياسیی گه‌وره‌ى هه‌يه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment