به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له کۆنگره‌کانی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له کۆنگره‌که‌ی ئیزمیره‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکانی پێکهاته‌ی حزبی له پارێزگا جۆربه‌جۆره‌کان به‌ڕێوه چوو. ئێستاش ئه‌و شه‌ڕه زیادی کردوووه و له زۆربه‌ی حیزبه‌که‌دا لایه‌نگرانی حزب و جاروباریش پاڵێوڕاوانی جۆراوجۆری پێکهاته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی حیزبه‌که به سه‌ر و گوێی یه‌کدا ده‌ده‌ن.
کۆنگره‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له زۆر پارێزگای ئه‌و وڵاته ئه‌و ڕه‌وته به خۆوه ده‌بینێت بۆ نموونه ئیزمیر، ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره، ئه‌نتالیا، ئادانا، ئادیامان و ...
بۆڵنت تزجان وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا ئه‌و زرمه زلێیه به ئاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: هه‌ندێک جار ده‌مه‌قڕه پێش دێت ئه‌وه‌ش له کۆنگره‌یێکی حزبیدا ئاسایییه. کۆنگره‌که‌ی ئێمه کۆنگره‌یێکی ئازادی حزبییه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ وێنه و گرتهڤیدئۆیی ده‌رکراو له‌و کۆنگرانه ته‌نها به دهمهقڕهوه نه‌وه‌ستاوه و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزبه‌که زۆر جار له سه‌ر و گوێی یه‌کدا ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی مللییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment