یوسف محه‌مه‌د بوووه‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یوسف محه‌مه‌د كرا به‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمان ‌و ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وریا محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی‌ یاساییی هاوپه‌یمانێتیی‌ نیشتمان ڕای‌گه‌یاند: یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ نیشتمان ده‌كات. هه‌ریه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیان پێکهێناوه‌‌.

رێگه‌پێدراوی‌ یاساییی هاوپه‌یمانێتیی‌ نیشتمان ئاشكراشی كرد رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10440

Your Comment

You are replying to: .
captcha