کرێکارێک له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى تورکیادا ئاگرى له‌ خۆى به‌ردا

به‌شی تورکیا- که‌سێک له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى تورکیا ئاگرى له‌ خۆى به‌ردا. ئه‌و که‌سه‌ کرێکارێکى ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ بوووه‌ و به‌هۆى بێکارییه‌وه‌ ئاگرى له‌ خۆى به‌ر داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌سێکى کرێکار له‌ ٥٠ مه‌تریى په‌رله‌مانى تورکیا و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌کیی په‌رله‌مان ناسراو به‌ "ده‌رکه‌ی دیکمن" سووته‌مه‌نیى کردوووه‌ به‌ خۆیدا و ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى به‌ر داوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌: ئه‌و که‌سه‌ پیشه‌ى کرێکارى بوووه‌ و ته‌مه‌نی ٣٩ ساڵ بوووه‌ و به‌هۆى بێکارى و هه‌ژارییه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ى کردوووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: هاوکات له‌گه‌ڵ ئاگرگرتنى ئه‌و کرێکاره‌، هێزه‌کانى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌رى و ئاگره‌که‌یان کوژاندووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش لاى چه‌پى سه‌رى سووتاوه‌ و دواتر ئه‌و کرێکاره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نموونه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێریى پزیشکیدایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10438

Your Comment

You are replying to: .
captcha