قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ لیستی جیا جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ لیستی جیا جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ جیا به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بن و هاوپه‌یمانێتیی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ به‌شداری کردنی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌بێت.

ڕۆستایی گوتیشی: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌ره‌وه‌ری، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریان داوه‌ له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌ یه‌ک قه‌باره‌ی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ببن.

ناوبراو زیادی کرد: دیکه‌ی حیزبه‌ کوردستانییه‌کانی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان که‌ کوردیان تێدایه‌ و هه‌روه‌هاش حیزبه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین هه‌لومه‌رجێکی وه‌کوو هه‌رێمی کوردستانیان هه‌یه‌ و به‌ شێوازی جیا جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10437

Your Comment

You are replying to: .
captcha