تەجری نوێنەری سەرپێڵ زەهاو و گێڵانغەرب و قەسری شیرین لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی دا بە بەشە بودجەی وەزارەتی پەروەردە و وتی: ئەو بودجەیە تەنها دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات، وەزارتی پەروەردە بۆ پرسی ئاوەدانکاری و ڕاهێنان و فێرکردن تووشی کێشە دەبێت.
تەجری زیادی کرد: چەند ساڵە بودجەی وەزارەتی پەرودە بەو شێوەیە ڕادەستی پەرلەمان دەکرێت و لانی زۆریشی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان کراوە و پرسەکانی دیکەی ئەو وەزارەتە لە بەر چاو ناگیردرێت.
ناوبراو دەڵێت: وەزارەتی پەروەردە مۆتۆری گەشەی وڵاتە دەبێت ئاوڕی پێویستی لێبدرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment