بەپێی هەواڵی کوردپرێس چالاکانی کەمپێنی "نە بۆ بازرگانیی چەک" و هەروەهاش کەمپێنی هاوخەمی کردنی کوردەکانی تورکیا لە بەریتانیا، سەردانەکەی لیام فۆکس وەزیری بازرگانیی نێودەوڵەتیی بەریتانیا بۆ تورکیا ئەوەش لە ڕۆژی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشدا بە لاساری کردنی مافی مرۆڤ دەزانن و ئەو سەردانەیان سەرکۆنە کردوووە.
بە گوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەکە سەردانەکەی فۆکس بە مەبەستی جێ­بەجی کردنی گرێبەستی فرۆشتنی جێتی شەڕکەری بەریتانی بە بەهای 100 ملوێن پۆند بوووە کە مانگی جانیڤێری لە نێوان ئەردۆغان و ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا واژۆ کرابوو.
سەردانەکەی فۆکس بۆ تورکیا هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی دادگاکەی دەمیرتاش کە پاش 14 مانگ بۆ یەکەم جار هێنرایە دادگا بۆ ئەوەی یەک لە تۆمەتەکانی دیراسە بکرێت. کۆی تۆمەتەکانی دمیرتاش -ئەگەر لێی ساغ بکرێتەوە- زیاتر لە سەد ساڵ زیندان بەسەریدا دەسەپێنێت.
رۆزا گیلبێرت هەماهەنگ­کەرەوەی کەمپێنی هاوخەمی نواندن لەگەڵ کوردەکانی بەریتانیا نارەزاییان بەو سەردانەی فۆکس دەربڕیوە و سەردانەکە بە هەوڵێکی شەرمەزار وەسف دەکەن.
بەگوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەکە ڕادۆزییێک لە بەریتانیا ئەنجام دراوە و تەنها 13 لە سەدی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕازین بە فرۆشتنی چەک لە لایەن بەریتانیاوە بە تورکیا. بە گوێرەی ڕادۆزییەکە 68 لە سەدی ئەو هاووڵاتییانە دژ بە ناردنی چەن بۆ تورکیا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment